سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیڤ
دۆستان
ده‌رباره‌ی من به‌سته‌ری به‌که‌ڵک کورد ئای تی گروپ
زانستپەروەرانی کورد
کوردیش وێب
هەموو بۆ کوردان
کورد وارێز
ڕادیۆی نەوا
کوردستان پۆست
لۆگۆی دۆستان

RSS
هۆڵیۆد:له‌نێوه‌ندی هوونه‌ریدا ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که‌وا نیکۆڵ کیدمان ئه‌کته‌ری شۆخ و شه‌نگ هه‌ڕه‌شه‌ی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌که‌ی کیث ئۆرپانـی گۆرانیبێژ کردوه ئه‌گه‌ر بێت و خۆی چاره‌سه‌ر نه‌کات له موودمنی مه‌ی خواردنه‌وه. نیکۆڵ کیدمان ئه‌وه‌ی پشت ڕاستکرده‌وه که‌وا هاوسه‌ره گۆرانیبێژه‌که‌ی له‌په‌یوه‌ندیه‌که‌ی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نیکۆڵ دا دانی به‌وه داناوه که‌وا دووباره ده‌ستی کردووه‌ته‌وه به‌خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له‌و کاته‌ی نیکۆڵ له ئه‌ورووپا بووه خه‌ریکی وێنه‌گرتنی دوایین فیلمی بووه.هه‌ندێ له گۆڤاره‌کان ئه‌وه‌یان ڕووژاند که‌وا نیکۆڵ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ کیثــدا گرتووه و ڕوو به‌ڕووی بۆته‌وه به‌ڵام کیث ئه‌وه‌ی به‌درۆ خستۆته‌وه. ئینجا نیکۆڵ سه‌ربه‌ستی کردووه له هه‌ڵبژاردنی چوون بۆ 'مسح بۆ علاج' یانیش جیابوونه‌وه له ژیانی هاوسه‌ریان،به‌ڵام کیث پێشنیاری یه‌که‌می هه‌ڵبژاردووه چوونکی ئه‌و ژیانی بێ نیکۆڵی ناوێ.هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش کراوه که‌وا نیکۆڵ'' په‌یوه‌ندیه‌کی له هاوسه‌ری پێشووتری تۆم کرووزه‌وه بۆ هاتووه و پێی ووتووه که‌وا ئاماده‌یه بۆ گوێ لێگرتنی له‌هه‌رکاتێت بێ که‌هه‌ست به‌و پێویستیه بکات له‌گه‌ڵ یه‌کێکدا قسه بکات،ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ش زۆر کاری لێکردووه.ئه‌وه‌یش ده‌وترێ که‌وا کیث ئۆرپان پێنجشه‌مه‌ی ڕابردوو چووته مسح بۆ علاجکردنی ئیدمانی کحول جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که‌وا به‌ڕاستی حه‌ز به‌چاک بوونه‌وه ده‌کات،هه‌روه‌ها داوای لێبوردنی خۆیشی بۆ نیکۆڵ ده‌ربڕی بۆ ئه‌و ناخۆشیانه‌ی که تووشی کردووه هه‌رئه‌ویش بۆته هۆکاری ئه‌و بڕیاره‌ی. 
ئه‌و وێبڵاگانه‌ی که‌وا سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانی ڕیزی پێسه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ له عێراق و ئه‌فگانستان ده‌ینووسن و به‌رۆژ نوێی ده‌که‌نه‌وه تووشی چاودێری کردن ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن سووپای ئه‌مه‌ریکی له‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ینهێنیه سه‌ربازه‌یه‌کان یان زانیاریێک هه‌ڕه‌شه له‌داهاتووه‌ی مارێنز بکات.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سووپای ئه‌مه‌ریکی ده‌یه‌وێ که‌وا چاودێری هه‌موو وێبڵاگێکی ڕه‌سمی و ناڕه‌سمی و هه‌موو وێبگه‌یه‌ک و هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئینته‌رنێتدا بڵاوده‌کرێته‌وه چاودێریان بکات و نه‌هێشتنی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌وزانیاریانه‌ی که‌وا هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئاسایشی سه‌ربازه ئه‌مریکه‌کان،ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ئه‌رکی چاودێریکردنی هه‌موو وێبڵاگه تایبه‌تیه‌کانیش ده‌کات که‌وا له‌وانه‌یه هه‌رسه‌ربازێک وه‌ک هۆکارێک بۆ په‌وه‌ندیکردنی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی به‌کاری بهێنی و رۆژانه نوێی بکاته‌وه.له‌هه‌ندێ له‌کاته‌کان ئه‌م جۆره زانیاریانه‌ی له‌وێبڵاگه‌کاندا بڵاوده‌کرێنه‌وه زۆر ترسناک ده‌بن،جارێکیان یه‌کێک له‌سه‌ربازه‌کان له‌وێبڵاگه‌که‌یداله‌بابه‌تێکیدا ئه‌رکی خۆی باس کردبوو که‌وه‌ک پاسه‌وان کارده‌کات و وێنه‌ی شوێنه‌که‌یشی لێدانابوو،هه‌ندێک له سه‌ربه‌زه‌کانی دیکه وێنه‌ی ئامرازه‌کانیان و ده‌مانچه و جۆری چه‌که‌کانیان و شتی تری له‌وێبڵاگه‌که‌یدا بڵاو کردبۆوه یه‌کێکی دیکه‌ش زاناری ده‌رباره‌ی خۆی بڵاوکردبۆوه که‌ئه‌ویشیان له‌وانه‌یه‌یه ئاسایش و سه‌لامه‌تی خێزانه‌که‌ی خستبێته مه‌ترسیه‌وه.ئه‌م یه‌که‌یه‌ش گرووپه‌ش پێکهاتووه له سه‌ربازه چاڵاکه‌کانی پاسه‌وانی کۆماری و یه‌ده‌گ له میریلاند و تێکساس و واشنتۆن که‌له‌ساڵی 2002 ده‌ستی به‌کاری چاودێری کردووه و له‌ساڵی 2005 کار و چاودێریه‌کانیان فراوانتر کردووه تاکوو هه‌موو لایه‌نه‌کان بگرێته‌وه به‌هه‌موو وێبگه‌و ماڵپه‌ڕ و به‌وێبڵاگه‌کانیشیانه‌وه. به‌گوێره‌ی سه‌رۆکی یه‌که‌ی چاودێریکردن: ئێمه له‌حاله‌تی شه‌ڕداین،هه‌رچه‌ندکه‌متربێ ئه‌وزانیاریه که‌وا دووژمن ده‌یزانی ئه‌وا سه‌لامه‌تی سه‌ربازه‌کانمان زێتر ده‌بێ،له‌ڕۆژانی یه‌که‌می کرده‌کانی سوپای ئه‌مریکی هیچ یه‌که‌یه‌ک یان گرووپێک بۆ چاودێریکردن نه‌بووه له‌سه‌ر وێبگه و سایت و بڵاگه‌کان که‌به‌شێوه‌یه‌کی زۆر و به‌ربڵاو له‌لایه‌ن سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانه‌وه به‌کارده‌هێنران وه‌ک هۆکارێکی په‌یوه‌ندی له‌نێوان سه‌ربازه‌کان و خێزانه‌کانیان و هه‌موو شتێكییان ده‌نووسیه‌وه ده‌رباره‌ی رۆژانی ژیانیان و چۆنیه‌تی به‌سه‌ربردنی کاته‌کانیان له‌رۆژانی شه‌ڕدا. سه‌ره‌تاسپای ئه‌مریکی نه‌یتوانی ئه‌وهۆکاره بدۆزێته‌وه که‌به‌هۆیه‌وه ده‌توانێ چاودێری بخاته سه‌ر ویبگه‌و بڵاگه‌کان،هه‌رچه‌نده زانیاریان ده‌رباره‌ی ئه‌و شوێناننه‌و و کۆمپانیایانه‌ش نه‌بووه که‌ئه‌م کارئاسانیه بۆ ئه‌م کاره‌ده‌که‌ن،هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا یه‌که‌یه‌کی هه‌یه به یه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاندی ترسناکیه‌کانی وێبی هاوبه‌شه.به‌ڵام یه‌که‌ی سووپا ئه‌و گرووپه‌یه لایه‌نه‌یه که‌وا چاودێری ئه‌و وێبگه‌و وێبڵاگانه ده‌که که‌ده‌رن له وێبگه‌و بڵاگی سه‌ربازی.ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که‌وا حه‌ز به‌سازکردنی وێبڵاگ ده‌که‌ن به‌چاودێری نووسینگه‌ی تایبه‌ت به قیادیه‌کانه که‌وا شێوه‌ی چوارینه به‌پشتبه‌ست به‌و فایلـه‌ی پێکهاتووه له 4 په‌ڕ هه‌موو هۆشیاری و زانیاریه‌کانی تێدایه که‌وا له‌مانگی ئه‌پریڵ ی ساڵی 2005 ڕیکخراوه له‌لایه‌ن هێزی فره ڕه‌گه‌زه‌کان له‌عێراق. یه‌کێک له‌ئه‌فسه‌ره ئه‌مه‌ریکیه‌کان ناوێ هه‌زاران بڵاگی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کانی له شوێنێک فه‌هرست کردووه به‌ناوی www.milblogging.com .کۆمێنتی یه‌کێک له‌سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان بریتی بوو له: ئه‌و ته‌کنه‌لۆژیایانه هۆکاری نوێ په‌یوه‌ندیکردنن جا بڵاگ بێ یان بڵاوکراوه‌ی ده‌نگی بێ یان ڤیدیۆی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت و سوپاش هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ دابینکردنی سه‌لامه‌تی سه‌ربازه‌کانی.یه‌که‌ی چاودێریکردن چاوه‌دێری سه‌دان هه‌زار وێبگه‌و بڵاگ ده‌کات مانگانه،هه‌ندێ جار داوایان له‌سه‌ربازه‌کانی خۆیان کردووه به‌لابردنی بڕگه‌یه‌ک یان سڕینه‌وه‌ی چه‌ند دێرێک له‌بابه‌ته‌که‌ی،ئه‌گه‌ر سه‌ربازه‌که ئه‌وه پێی وتراوه جێبه‌جێی نه‌کات ئه‌وا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر لایه‌نی به‌رپرس له‌و سه‌ربازه تاکوو کێشه‌که چاره‌بکه‌ن،به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌ی چاودێری ده‌ڵێ ئه‌م یه‌که‌یه وه‌ک یه‌که‌ی چاککردنه‌وه‌ی سیاسی وایه،واله سه‌ربازه‌کان ده‌کات که‌وا به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره ته‌کنه‌لۆژیایانه و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وجۆره زانیاریانه به‌خراپی ده‌بێته هۆی به‌کارهێنانی ئه‌و زانیاریانه له‌لایه تیرۆرستان و قۆزتنه‌وه‌یان له‌لایه ئه‌وانی زیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا ده‌گه‌یه‌نن.به‌گوێری قسه‌کانی سزادانی له‌سه‌ر ئه‌مجۆره بابه‌ته‌کان ده‌گاته که‌مکردنی ڕوتبه و غه‌ڕامه‌کردنیش و ناچارکردنی سه‌ربازه‌کانێش به‌سڕینه‌وه و لابردنی ئه‌وبڕگانه‌ی که‌وا زانیاری ترسناک و نهێنی له‌خۆگرتووه.به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌که‌ش ئه‌وه‌یش یه‌کلاکردوه که‌وا ئه‌و بڵاگه سه‌ربازیانه هۆکارێکی زۆر باشه بۆ سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌کان بۆ ده‌ربڕین ده‌رباره‌ی خۆیان و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاریکانانیان له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان.له‌وانه‌یه لێره‌ش مه‌به‌ستی له‌سه‌ربازه‌کانی دیکه‌ی ئه‌مریکی بێت له‌شوێنی و لایه‌نی دکه.
چه‌ند ڕۆژێکه ئه‌مه‌وێ چه‌ند دێرێکت بۆ بنووسم به‌ڵام نامه‌وێ بپرسی بۆچی بۆت ئه‌نووسم؟ بۆت ئه‌نووسم تاکوو خۆم له‌پشتی بشارمه‌وه،
ئه‌مه‌وێ گیانی تامه‌زرۆم بۆ نیگات به‌چه‌ند دێرێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم و تێریان بکه‌م،به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێه‌ڕینی ساته‌کان به‌سه‌رما توانای نووسین
له‌په‌نجه‌کانمدا وه‌ک گه‌ڵای دارێک له‌پایزدا ورده ورده ده‌وه‌رن،هه‌ست ئه‌که‌م که دڵته‌نگم له‌دووری باڵات زۆر بێده‌نگم،ژیانی دووری له‌تۆ
وه‌ک گۆرانیه‌کی بۆ مۆسیقا وایه،ئاخر نازانی چه‌نده حه‌زم لێته؟نازانی چه‌نده تامه‌زرۆی ئه‌و ساته ئه‌که‌م که‌لێوم له‌لێوت مووتوربه ئه‌که‌م
و تۆره‌ی هه‌موو ئه‌و ساتانه ده‌که‌مه‌وه که‌وا دوور له‌تامی لێوت به‌ڕێم کردوون،ئه‌وکاته‌ی پێشت ئه‌گه‌م کڕۆنشت بۆ به‌رم له‌خۆشه‌ویسیا نه‌وه‌ک
له بێ دینیا،ده‌سته‌کانت ماچ که‌م له تامه‌زرۆییا نه‌وه‌ک له زه‌لیلیا،حه‌زده‌که‌م تۆره‌ی ئه‌و رۆژانه‌ی که‌له‌دووری باڵات کۆتای‌یان هاتبوو بکه‌مه‌وه‌م،
چوونکی کاته‌کانی من دووری له‌لێوی ئاڵت له‌ته‌ماشاکردنی سه‌عاته‌کاندا کۆتای‌یان دێ.ئه‌مه‌وێ له‌باوه‌شم بگری و گۆرانیم بۆ بڵێی وه‌ک منداڵێکی تێنووی سۆزی دایکی منیش تێنووی سۆزی دڵه میهره‌بانه‌که‌تم،وه‌ره ده‌ی وه‌ره له‌باوه‌شم بگره و به‌سه‌ر ده‌شت و دۆڵی خۆشه‌ویستیتدا گه‌شتێکم پێ بکه،ئه‌م ماوه‌یه کاتێ قه‌ڵه‌م له‌ده‌ست ئه‌گرم له‌ناسکی خه‌ته‌کم هه‌موو که‌س ئه‌زانن بۆتۆ ئه‌نووسم،به‌قه‌د شینایی ئاسمانیش دڵخۆش ئه‌بووم تۆش به‌م شێوه سه‌رشێتانه‌ییه تامه‌زرۆی بینینم بکه‌ی و ئاره‌زووی پێ گه‌یینم بکه‌ی ئه‌ی تاقانه‌ترین یار.
له‌به‌ر بکه‌ی کابرای سوودانیش گه‌ڕابۆوه ماڵه‌وه سه‌یری کردبوو خۆ ئه‌و قات و پانتۆڵی ڕه‌شی نیه به‌ڵام پێستی خۆی ڕه‌شه هیچ فه‌رقی نیه ئه‌گه‌ر
به‌ڕووتی بڕوا چوونکی هه‌روه‌ک پانتۆڵ و چاکه‌ته‌که‌ی ڕه‌ش ده‌بێ کابرای سوودانی به‌ڕووتی ده‌چێت بۆ ئاهه‌نگه‌که ئه‌و که‌سه‌ی داوه‌تی کردبوو تماشای
ده‌کات و ده‌ڵێ:
+ قاته‌که‌ت زۆر جوانه به‌لام بۆ ئه‌و بۆینباغه‌ت (ریبات) له خوارێ به‌ستووه؟؟

هه‌رده‌بێ په‌ڕی پێبده‌ی..!!
+ هه‌رچه‌ند زانیاری و شتێ زیاد له‌نێو لاپتۆپه‌که‌ت دانێێ، مه‌ترسه ئه‌وه نابێته هۆی گرانکردنی لاپتۆپه‌که‌ت له کاتی هه‌ڵگرتن.!!
+ پێشبینی ئه‌وه‌م بۆ نه‌که‌ی که‌وا ڕوکاری گۆگڵی کوردی هه‌ڵسێ ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌کانت بۆ بکات به‌کوردی...!!
+ ئه‌گه‌ر ویستت پادێک بۆ ماوسه‌که‌ت مشکه‌که‌ت بکڕیت ، پێویست ناکات به به فرۆشیار بڵیی که له‌گه‌ڵ ویندۆز به‌کاری دێنی یان له‌گه‌ڵ ماکنتۆش..!!
+ گه‌ر له کۆمپیوته‌ره‌که‌ت په‌یامێکت بینی نووسرابوو : سێدی دووه‌می تێباوه ڕاسته‌وخوو سێدیه‌که‌ی تێماوه، جاری یه‌که‌م سێدیـیه‌که‌ی یه‌که‌م
ده‌ربێنی ئینجا سێدی دووه‌می تێباوه، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ژووری سیدیه‌که‌ت جێگای دوو سێدیشی له ئه‌بووه‌وه.!!
ئه‌وه چیرۆکه هه‌ندێ چیرۆک کۆتای دێ به‌بڕیارێ..هه‌ندێکیان کۆتایی دێ به یاری..هه‌ندێکییان کۆتایی دێ به گۆفتۆگۆیه‌ک.جا لێ وردبه‌وه تێبگه...
کچه: به‌یانی رۆژی ژن هێناننته..! بۆ پێتداگرت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌هه‌ر ده‌بێ بمبینی..!!؟
کوڕه: تاوه‌کو ماڵئاواییت لێبکه‌م..
کچه: چ به‌سۆزترین جێهێشتنێکه به ماڵئاواییه‌وه.
کوڕه: ویستم که بتبینم بۆ جاری کۆتایی پێش ئه‌وه‌ی که .....
کچه: پێش ئه‌وه‌ی که کۆبوونه‌وه‌کانت(ژوان گرتنه‌کانت) ببه‌ستی ده‌گه‌ڵ یه‌کێکی تر، یه‌کێک که هه‌لتبژاردبێ به ئه‌قڵ و هۆشت؟
کوڕه: تۆ ده‌زانی که به‌ویستی خۆم هه‌ڵمنه‌بژاردووه.
کچه: دێرێکی کۆنه هه‌موو که‌سێکی بێوه‌فا ده‌یڵیته‌وه له دوا وێستگه‌ی چیرۆکێ.
کوڕه: هه‌ر پێ داده‌گری له‌وه‌ی نقوومی ده‌ریایه‌کی خوێناوم بکه‌ی؟
کچه: نقوومی ده‌ریای خوێناوت بکه‌م؟ بۆ من کێم تا نقوومی ده‌ریای خوێنت بکه‌م گه‌وره‌م!!؟ من ته‌نیا پاڵه‌وانێكم...که له‌چیرۆکه‌که‌تدا ده‌وره‌که‌ی ڕاستگۆی و پاکی نواند!
کوڕه: تۆ هه‌موو شتێکمی
کچه: من پاشماوه‌ی چیرۆکێكی فاشلم..کۆتایت پێمهێنا ئه‌ویش به‌گۆڕینه‌وه‌م کچێکی تر.. ئیستاش هاتووی که یاری به پاشماوه‌که‌ی دیکه‌ی بکه‌ی!؟
کوڕه: یاری پێبکه‌م؟ زۆرچاک ئه‌زانی که هه‌ستم به‌رامبه‌ر به‌تۆ هه‌ستێکی ڕاستگۆیانه بوو.
کچه: ڕاستگۆ‌و..درۆش!
کوڕه: تکات لێ ده‌که‌م لێم تێبگه..هه‌ندێ کات مرۆڤ به باروو دۆخێک داده‌ڕوات ناچاری ده‌کات واز له‌هه‌ندێ شت بێنی هه‌رچه‌ند وازهێنان تۆشی ئازار چه‌شتنی ده‌که‌ن!
کچه: دڵ ته‌نگی و ئازار و خه‌م هیچ گۆڕه‌پانێکی بۆم جێ نه‌هێشتووه تاکو له‌هه‌ندێ شت بگه‌م که‌ئێستا نه‌ماوه‌ن!
کوڕه: من زۆرم خۆشویستی.. تۆهه‌موو ته‌مه‌نم بووی.
کچه: هه‌موو ته‌مه‌نت نه‌بووم..ماوه‌یه‌کی دیاریکیراو بووم له‌ته‌مه‌نت و کۆتاییم هات!
کوڕه: جوانترین ماوه‌ی ته‌مه‌نم بووی..تۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ی لای من که هه‌رگیز ڕووناکی چراکه‌ت ناکووژێته‌وه..و هه‌رگیز ده‌رگاکه‌ی داناخسترێ.
کچه: .......
کوڕه: بۆچی بێ ده‌نگێ..؟ تێڕوانینه فرمێسکاویه‌که‌ت ده‌یه‌وێ دواین به‌ربه‌ستی به‌رگریم به‌رامبه‌رت تێک بشکێنێ.
کچه: به‌یانی رۆژی ژن هێنانته...چی پێویسته بیڵێم..؟؟ خۆم به که‌سێکی دڵخۆش پیشانبده‌م؟؟ یان ئه‌وگۆرانیه‌ت بۆبڵێم که‌ئاماده‌م کردبوو بۆئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌مگوازیه‌وه؟؟
کوڕه: ئه‌زانم که ساته‌کانی دابڕان زۆر به‌ئازارن..!
کچه: هه‌موو کاتێ نا گه‌وره‌م.. هه‌موو کاتێ به‌ئازارنابن..هه‌ندێ کات بکووژ ده‌بن..وه‌ک جه‌ڵته‌ی مێشک..هه‌موو خانه‌کانی مێشک تێكده‌شکێنی هچیت بۆ ناهێڵیته‌وه جگه له بێده‌نگی!
کوڕه: جیابوونه‌وه‌م ئازارت ده‌دات؟
کچه: جابوونه‌وه‌ت ده‌مکووژێ.. به‌رزم ده‌کاته‌وه له‌زه‌وی..به‌رزم ده‌کاته‌وه‌ی بۆ به‌رزترین شوێن له‌سه‌ر زه‌وی ئینجا به‌رمده‌داته‌وه و هیچم بۆ ناهێڵێته‌وه.
کوڕه: هیوای چی ده‌خوازی ئیسا؟
کچه: زۆر حه‌ز ده‌که‌م تۆشی بیرچوونه‌وه ببم و هه‌موو شتێکم بیرچێته‌وه ته‌نانه‌ت ناوی خۆشم!
کوڕه: ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی یادگاریه‌کانت له‌گه‌ڵم بسڕیته‌وه؟
کچه: تاوه‌کو به‌یانی بیربکه‌م که کاتی له‌سێداره‌دانمه... تاوه‌کوو چاوه‌کانم له‌سه‌ر باڵات نه‌بێ و تۆش به‌ره‌و کچیکی دیکه هه‌نگاوده‌نێی..
کوڕه: تکایه له‌توانای خۆم زیاتر تاوانبارم مه‌که..ده‌ریایه‌ک خه‌مم هه‌یه.
کچه: نه‌خێر گه‌وره‌م من به‌رگه‌ی زیاتر له‌توانای خۆم ده‌گرم..هیچ که‌سێ ناتوانی تێنوویه‌تی هه‌ستی کچێکی عاشق بزانێ له‌وڕژه‌ی لێی دزراوه‌و دراوه به کچێکی تر..!
کوڕه: به‌ڵام دڵم هه‌ر له‌گه‌ڵت ئه‌مێنی... دڵم بۆتۆ بوه‌و هه‌ربۆتۆش ده‌مێنی.
کچه: چ سوودێکی هه‌یه دڵێ کوڕێک له‌لام له‌وکاته‌ی که جه‌سته‌و ژیانی خۆی پیشکه‌ش به‌کچێکی تربکات..!! کچیکی تریش بخانه نێو دنیانی ئازاچه‌شتن و تاریکی...؟
مناڵه‌کانمیشی پێشکه‌ش ده‌که‌ی..؟ ئه‌و مناڵانه‌ت بیردێته‌وه که خه‌ونمان پێیانه‌وه ئه‌بینی و ناومان بۆیان داده‌نا له ئێواره‌یه‌کی ژوانگرتنی خۆشه‌ویستی نێوانمان؟
کوڕه: گریانت ده‌مسووتێنی..!
کچه: پێویست ناکات بسووتێی یان دڵته‌نگ بی..پێوسته له‌سه‌رت که‌له‌و په‌ڕێ دڵخۆشی و له‌وپه‌ڕی جوانیت دابیت و له‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قیشت، چوونکی به‌یانی (ڕۆژی ژیانته)..!
کوڕه: ڕۆژانی ژیانم تۆی..ئه‌وه‌ش چاک ده‌زانم که له‌ده‌ستمداوی.
کچه: رۆژانی ئازاری و مردنم تۆی.. ئه‌وه‌ش چاک ده‌زانم که له‌ناوم ده‌بات رۆژێ له ڕۆژان.!
کوڕه: ئه‌و هه‌موو دڵته‌نگیه شایانم نیه، چوونکی وتم ناچاربوومه.!
کچه: منیش شایانی ئه‌و هه‌موو شه‌رمه‌زاریه‌ت نیمه!
کوڕه: ژیان و بارودۆخم شه‌رمه‌زاریان کردم بۆیه شه‌رمه‌زارم کردی...له‌و دڵه‌م ببووهره که ئێستاش خۆشتی ده‌وێ...له‌و باروودۆخه‌م ببووره که تووشی شه‌رمه‌زاری کردی..!
کچه: له‌وانه‌یه رۆژێ له ڕۆژان بتبوورم... به‌ڵام بیرت ده‌که‌م(Forget you)؟
کوڕه: رۆژێ دادێ منیشت بیرده‌چێ..له یادگاریه‌کانت له‌به‌رزترین شوێن به‌رم ده‌ده‌یته‌وه.
کچه: زۆر ئه‌ترسم که کاتێ ئه‌و ڕۆژه دابێ به‌ڵام من توانی ده‌ستپێکردنه‌وه‌یه‌کی نوێم نه‌مابێ!!!
کوڕه: ئێستا ده‌ڕۆم.. سپاست ده‌که‌م بۆ جوانترین ته‌مه‌ن و گرانبه‌هاترین هه‌ست.
کوڕه ده‌ڕوات..به‌ڵام به‌ناخێکی گڕگرتووه‌وه ملی ڕیگا ده‌گرێته به‌ر....له‌پشت خۆی کچێک چاو به‌فرمێسک جێ دیڵێ له حاڵه‌تێکی گریانی هیستریانه.. ئه‌و کچه‌ی که کچێکی تر چیرۆکه‌که‌ی ته‌واو ده‌کات.
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ وێبگه‌که‌ت به‌مه‌به‌ستی بازرگانی وه‌ک کڕین و فرۆشتن به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وا من ده‌ڵێم پێویستت به شتێکی چێتر هه‌یه له‌وه‌ی که‌وا بچیت له‌لاپه‌ڕه‌یه‌کی وێبگه‌و ماتۆڕه‌کانی پشکنین و گه‌ڕاندا بتبیننه‌وه، یه‌که‌مین شت پێویسته بیکه‌ی ئه‌وه‌یه که‌وا ده‌بێت تۆ وابکه‌ی مێوانه‌کان بۆلای خۆی ڕاکێشی له‌ماوه‌ی په‌نجا ملی چرکه له‌کاتی کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ویبگه‌که‌تان و بینینی له‌لایه‌ن مێوانه‌کانه‌وه واته نابێ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می وێبگه‌که‌ت پێنج خووله‌ک بخایه‌نێ تاکوو بکرێته‌وه.تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ی ئینته‌رنێت به سه‌دان هه‌زار و زۆر زێتریش وێبگه‌یان له‌خۆ گرتووه که‌وا پیشبکڕێ ده‌که‌ن له‌سه‌ر ڕاکێشانی مێوانه‌کانیان به‌که‌مترین ماوه به‌تایبه‌ت ئه‌و وێبگانه‌ی که‌وا بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی کردنی وه‌ک کڕین و فرۆشتن به‌ڕێوه‌ده‌برێن،خاوه‌ن ئه‌و وێبگانه‌ی که بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی کردن دیزایین کراوه هه‌موویان ڕێچکه‌یه‌کیان گرتووه
بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی وێبگه‌کانیان ئه‌ویشیان له‌کاتی ئه‌نجامی گه‌ڕانی ماتۆڕه‌کانی پشکنین و به‌دواداگه‌ڕانی یاهوو و گۆگڵــن ئه‌و ڕاپۆرته نوێیه‌ی که‌وا له‌لایه‌ن گیتا لینگارد کراو و له گۆڤاری Behavior and Information Technologyبڵاویکرده‌وه ده‌ڵێ مێوانه‌کان پێویستیان به‌هێچ چ‌شتێک نیه جگه له سه‌رنج ڕێکێشانیان به‌کردنه‌وه‌ی ویبگه‌که‌ت به کورترین و که‌مترین ماوه له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می وێبگه‌که‌ت،ماوه‌که زۆر که‌مبێ له په‌نجا مللی چرکه پێنج سه‌د به‌ش له هه‌زاربه‌شی چرکه‌یه‌ك بێ،تاکۆ مێوانه‌که بڕیار بدات که‌وا لێی ده‌مێنێته‌وه و چاوی پێدا ده‌خشێنێ ئه‌مانه هه‌موو لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م بن،تاکو به‌رده‌وام بێ له چاوپێداخشاندنه‌که‌ی بێجگه له‌و کاره هیچ دوودڵی ناکات له‌داخستنی لاپه‌ڕه‌یه وێبگه بازرگانیه‌که‌ت که‌وا به ڕێکه‌وت له ئه‌نجامی گه‌ڕانی ماتۆڕه‌کانی گۆگڵ که‌وتۆته به‌رچاوی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ت پێده‌لێ که‌وا ئه‌و ماندووبوون و شه‌ونخونیه‌ی که‌تۆ کردووته له‌کاتی دیزایین کردن و داڕشتنی وێبگه‌که‌ت و بیرکردنه‌وه‌ت له بردنه‌وه‌ی زۆرێک قازانج هه‌مووی به‌لاش ده‌ڕۆن ته‌نی به‌دره‌نگ کردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ویبگه‌که‌ت له‌لایه‌ن مێوانه‌که‌ته‌وه.ئه‌وه مانای چیه؟ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه که‌وا ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ی تۆ بۆ پشتبه‌ستنت به قاڵب و چوارچێوه ئاماده‌کراوه‌کان که‌هه‌موویان نزیکن له‌یه‌کتری بیرکردنه‌وه و بڕیارێکی ڕاست نین.یان ئه‌و هه‌وڵه‌ی که‌تۆ داوته
بۆ دامه‌زراندنی وێبگه‌یه‌کی هه‌رزان ئه‌وه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئیستراتیجیه که‌ده‌یکه‌ی له‌ژیانت.یان تێنه‌گه‌یشتنی تۆ له‌و گرنگیه‌ی که‌وا ده‌بێ وێبگه‌که‌ت دیزایین بکرێ له‌لایه‌ن که‌سی پڕۆفیشناڵ له‌م کاره‌دا که‌ده‌زانێ چۆن واده‌کات وێبگه‌که‌ت سه‌رنج ڕاکێش ده‌بێ له‌لایه‌ن مێوانه‌کانیه‌وه به‌که‌مترین کات بۆیه‌که‌م جار بوونه‌ته مێوانی وێبگه‌که‌ت به‌شێوه‌یه‌کی سانایی پیتده‌ڵێم ئه‌وه‌یشان هه‌ڵه‌ی کوشنده‌یه هه‌رده‌بێ خه‌ون به‌وه‌وه ببینی که‌وا مێوانێک ته‌نێ بۆ ماوه‌ی په‌نجا مللی چرکه تماشای وێبگه‌که‌ت بکات نه‌وه بازرگانی تێدابکات.به‌ڵام له‌لایه‌کی دیکه‌وه که‌سانی پسپۆڕ له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن که‌وا ئه‌م شته زێده‌ڕۆی تێدایه،چوونکی توانای مێشکی ڤرۆڤ تاقیکراوه‌ته‌وه له‌میدایا و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ته‌له‌ڤزیۆنی کاتێ کورته نامه شۆرت مه‌سج له‌ژێره‌وه‌ی که‌ناڵه‌کان ده‌نووسرێ له‌لایه‌ن که‌سانی دیکه‌وه که‌سی واهه‌یه تاکوو له‌دیار ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ش هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و کورته نامه‌ی له‌بیر ده‌مینێ که‌واته پێویست ناکات تۆبچی فیلمێکی ئه‌نیمه‌یشنــی بۆ دابه‌زێنی تاکو له‌و کورته نامه‌یه بگات؟ ئه‌گه‌ر ڕاپۆرته‌که‌ی سه‌روه باسکرا ڕاست بێت که‌واته خێرایی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می وێبگه له‌لایه‌ن خاوه‌ن وێبگه‌و و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانیانه‌وه گه‌وره‌ترین کابووسه
هه‌ندێک لایه‌نی دیکه‌ش شک له‌و ڕاپۆرته ده‌که‌ن و ده‌ڵێن مه‌رج نیه ئه‌و دیزایینه‌ی که‌وا زۆر جوان نه‌بێ سه‌رکه‌وتوونه‌بێ،نموونه‌ش بۆقسه‌کانیان ده‌هێننه‌وه بۆنموونه وێبگه‌ی eBay که‌وا سه‌رنجی ملیۆنان به‌کارهێنه‌ر بۆلای خۆی ڕاده‌کیشی هه‌رچه‌نده دیزایینه‌که‌یشی زۆر سه‌رنج ڕاکێش نیه.ئه‌و نموونه‌ی که‌وا هێندراویه‌وه واده‌گه‌یه‌نێ که‌وا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی یه‌که‌م و خێراترین بینینی یه‌که‌م جار گه‌ر نه‌توانرا چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه بکرێ ئه‌وا ده‌توانی په‌نا به‌رێته به‌ر ڕێگه‌ی دیکه‌ی میدایی وه‌ک پڕوپاگه‌نده کردن له ڕاگه‌یاندنه جۆراو و جۆره جیاوازه‌کان بۆ سه‌رنج ڕاکێشانی مێوانه‌کانی بۆ لای وێبگه‌که‌ی به‌شیوه‌یه‌کی وا که‌وا له‌مێوانه‌کان بکات گه‌رماوه‌یه‌کی زۆرێش چاوه‌ڕوانی کردنه‌وه‌ی یه‌که‌م لاپه‌ڕه‌ی وێبگه‌که بکه‌ن لایان شتێكی ئاساییی بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌ر ئه‌وان له‌پڕوپاگه‌نده‌که زانیان پێش چوونه ژووره‌وه‌ی وێبگه قازانج و که‌ڵکێکی زۆر بۆیان ده‌بێ له‌وانه‌یه زۆرێك لایان ئاسایی بێت چاوه‌ڕوانی بکه‌ن،به‌ڵام لێره‌دا خاوه‌نی وێبگه بڕیار بدات ئایا توانای تێچوونی خه‌رجی پڕۆپاگه‌نده‌یه‌کی وای هه‌یه یان نه؟له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش لایه‌نێکی دیکه‌ش هه‌یه که‌ده‌بێ خاوه‌ن وێبگه بازرگانیه‌کان ڕه‌چاوه‌ی بکه‌ن ئه‌ویش شاره‌زاییان له جینهانی پاره و پوولدا کلێشه‌ی ڕوون،له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی که‌له‌وانه‌یه تووشی زه‌ره‌رێکی زۆر بن هه‌رچه‌ند وێبگه‌که‌یان یه‌كێک بێ له‌جوانترین وێبگه‌کانی جیهان.
باوه‌شێ خۆشه‌ویستی و ڕێز له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵ،
ته‌واوی وێنه‌و و یادگاری و ئه‌و نووسینه‌وانه‌ی که‌له‌ماوه‌ی ئه‌و 2مانگه‌دا نووسیبووی له ئێراق بۆ خێزان و هاوڕێکانی. باوکی جاستینـی سه‌ربازه‌که به‌ڕێز جۆن السوورث ویستی که‌وا شریتێک تایبه‌ت به‌ژیانی کوڕه‌که‌ی درووست بکات له‌سه‌ر ئه‌و نامه ئه‌لیکتڕۆنی و وێنه و یادگاریانه‌ی که‌به‌هۆی ئیمێڵه‌که‌یه‌وه بۆیانی ناردبوو،به‌ڵام کێشه‌که‌ی باوکی بریتبوو له ووشه نهێنیــیه‌که‌ی ئیمێڵی کوڕه‌که‌ی که‌له‌خۆی زێتر که‌سی دیکه ئه‌و پاسۆرده‌ی نه‌ئه‌زانی تاکو بتوانی به‌هۆیه‌وه بچێته نێو سه‌ندووقی ئیمێله‌کانی و و تماشاکردنی ئه‌و وێنانه‌ی که‌خۆی له‌وێدا داینابوو و یاخوود ئه‌و شتانه‌ی که‌له‌وێدا نووسیبوویه‌وه،باوکی جاستینداوای له کۆمپانیای یاهوو کرد که‌وا وشه‌ی نهێنی پاسوۆردـی ئیمێڵی کوڕه‌که‌یانی پێبدات،به‌ڵام کۆمپانیای نێوبراووه‌ڵامه‌که‌ی به‌نه‌خێر بوو بۆ داواکاری باوکی سه‌ربازه ئه‌مریکیه‌که واته ئه‌وه‌یان ڕه‌تکرده‌وه ووشه‌ی نهێنی ئیمێڵی جاستینبده‌ن به‌باوکی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی که‌وا ئه‌و گرێبه‌سته‌ی که‌له‌نیوان یاهوو و جاستینی مردوودا هه‌بووه وه‌ک هه‌رگرێبه‌ستی نێوان یاهوو و به‌کارهێنه‌رێکی دیکه‌یه که به‌کارهێنه‌رانی یاهوو نزیکه‌ی چل 40 ملیۆنه له‌هه‌موو جیهان که‌وا ڕێکه‌وتون پارێزگاری له وشه‌ی نهێنی ئیمێڵه‌کانیان بکرێ له‌خۆیان زێتر که‌سێكی دیکه ته‌نێ به‌هۆی یاسا‌و و حوکمی قه‌زایه‌وه نه‌بێ و له‌یه‌کێ له‌به‌نده‌کانیشیدا هاتووه که‌وا ڕێگای پێنادرێ به‌شداریکردنیه‌که‌ی له ئێمێڵ دانانه‌که‌ی بگوازرێته‌وه سه‌ر سه‌روه‌ت موڵداری تایبه‌تی خاوه‌ن ئیمێڵه‌که. باوکی جاستین تووشی شۆک بوو وه‌ڵامه‌که‌ی کۆمپانیای یاهوو،زۆرێک له پڕۆگرامه‌ره‌کان و ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌وا له‌مه‌یدانی هاککردنی
ئێمـێلدا کاریان ده‌کرد زۆر هه‌وڵیان دا تاکوو بتوانن ئه‌و به‌ربه‌سته بشكێنن وبتوانن ووشه نهێنیه‌که‌ی بۆباوکی جاستینبه‌ده‌ست بێنن به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه هه‌موویان به فه‌شه‌ل کۆتای‌یان هات،ئینجا ناچاربوو په‌نابه‌رێته به‌ر میدیا تاکو بتوانی ڕای گشتی خه‌ڵکی بۆلای به‌ده‌ست بێێنی که‌وا سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاو و پێشوازیکردنێکی گه‌وره‌ی لێ‌کرا له‌لایه‌ن خه‌ڵكی دوای ئه‌وه‌ی گوێیان له چێرۆکه‌که بوو، ئه‌م چیرۆکه بووبوو به چیرۆکی سه‌رزمانی هه‌موو ئامریکیه‌ک،بۆیه خه‌ڵكی بوون به‌دووبه‌ش به‌رامبه‌ر به‌م کیشه‌یه،به‌شێکیان پشتگیری داواکاریه‌که‌ی باوکی جاستینــیان کرد و داوایان له کۆمپانیای یاهووکرد که‌وا به‌زه‌یی به‌و باوک و دایکه‌دا بێته‌وه دڵیان نه‌شکێنی چوونکی له‌وکاته‌ده کوڕه‌که‌یان له‌ده‌ست داوه له‌کاتی جێبه‌جێکردی ئه‌رکێکی نیشتمانی،به‌شه‌که‌ی دیکه‌یشیان سووربون له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی تایبه‌تێێتی ئه‌و جۆره شتانه و پشتگیری کۆمپانیای یاهوویانکرد، هه‌ڵوێسی لایه‌نگرانی خێزانی جاستین داوایان ده‌کرد که‌وا حه‌قی خیزانه‌که‌یه‌تی بتوانێ چاو به ئیمێڵ و ناوه‌ڕۆکه‌که‌یدا بخشێنێ و له‌هه‌رچیه‌ک تێیادایه له نامه،یاساکانی موڵکداری له‌هه‌ندێ له‌وڵاته‌کاندا گرێبه‌ست و دیکۆمێنت و نامه‌کانی ده‌چێته خانه‌ی به‌جێماوه‌کانی که‌سی مردوو، ئیمێڵیش له‌ڕاستیدا شتێک نیه ته‌نێ چه‌ند نامه‌یه‌کی ساده‌یه که‌وا که‌سه‌کان به‌کاری دێنن و ئه‌و کاته‌ی ئه‌و که‌سه ده‌مرێت خێزانه‌که‌ی له‌توانایدا ده‌بێ ئه‌و کلیله به‌ده‌ست بێنێ که‌وا هه‌موو گرێبه‌ست و دیکۆمێنت و یادگاری و ...هتد پێ قفڵ دراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و کلیله‌ی لابووه که‌سانی پسپۆڕ به‌ڕادان ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌یان بۆ بکاته‌وه تاکوو به‌شتێکی نایاسایی دانه‌نرێ. به‌ڵام جیاوازی ئه‌م دوو لایه‌نه لێره‌یه که‌وا ئه‌و نامه‌و ئه‌و شتانه‌ی که‌له‌نێو ئیمیڵه‌که‌یدایه له‌ماڵی خێزانه‌که‌یدا نیه له شوێنێکی تره ئه‌و شوێنه‌ش گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ جاستیندا هه‌یه که‌وا داوای کردووه پارێزرگاری له نهێنی تایبه‌تیه‌کانی بکات،به‌ڵام خێزانی جاستین ڕایان گه‌یاند که‌وا ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌کاونتێک له بانقێک ده‌کاته‌وه و شته‌کانی خۆیه له نامه‌و و پاره و دیکۆمێنت و...هتد له‌ناویدا داده‌نێ پاش مردنی که‌سه‌که ئه‌و شتانه له‌گه‌ڵ موڵکه‌کانی دیکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆکه‌سی نزیک و ده‌ستنیشانکراو هه‌رچه‌نده گرێبه‌ست هه‌یه له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانقه‌که و ئه‌وکه‌سه‌یش که ئه‌کاونتحسابــه‌که‌ی کردۆته‌وه که‌وا له‌سه‌ر به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی بانقه‌که پێویسته پارێزگاری له تایبه‌تییه‌کانی ئه‌وکه‌سه‌بکات به‌ڵام له‌کۆتاییدا ئه‌م شتانه‌ش وه‌ک هه‌رشتێکی دیکه له مووڵکی که‌سه‌که ده‌بێ بۆ ئه‌وکه‌سه بێت که‌وا مردووه‌که پێشمردنی ده‌ستنێشانی وه‌سیه‌تیبۆ کردووه،بۆیه‌لێره‌ش هیچ جیاوازیه‌ک نیه له‌وه‌ی که‌باسمان کرد له‌گه‌ڵ موڵکایه‌تی ته‌کنه‌لۆژی و هیچ پاساوێک بۆئه‌وه نیه که‌وا ئه‌و نامه ئه‌لیکتڕۆنیانه جۆره مامه‌ڵه‌یه‌کی جوودایان له‌گه‌ڵ بکرێت و بوونی ئه‌م نامانه و هه‌ڵگرتنی ئه‌م نامانه له‌لایه‌ن کۆمپانیای یاهووشدا ئه‌م ڕاستیه ناگۆڕی که‌وا ئه‌و نامانه‌ش به‌شێکن له موڵکی تایبه‌تی جاستینو بێ ئه‌وه‌ی کۆمپانای هیچ هه‌قێکی به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بێ،چوونکی ئه‌م نامانه هی ئه‌و که‌سانه که‌وا نووسیویه‌ته‌وه و خاوه‌نی یاساییه‌تی به‌پێی یاسا و ده‌ستوور. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆریك له‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌وا خزمه‌تگووزاری ئیـمێلی به‌خۆڕای له سه‌رتاسه‌ری جیهان پیشکه‌ش ده‌که‌ن وه‌ک America Online و Hotmail و Google mail به‌دواداچوونی رێکخستنی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ئه‌وکاتانه‌ی که ئه‌و که‌سه ده‌مرێت تاکوو ئه‌کاونته‌که‌ی بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که‌له‌لایه‌ن که‌سی مردووه‌وه ده‌ستنیشانکراوه پێش مردنی واته ده‌بن به‌خاوه‌نی ئیمێڵه‌که و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یش که‌له‌ناوه‌ڕؤکی ئێمیڵه‌که‌دا هه‌یه،به‌ڵام یاهوو هه‌وڵی ده‌دا که‌وا خێزانه‌که‌ی له‌م به‌شه مووڵکه بێبه‌ش بکات ئه‌مه‌ش هه‌موو به‌ڕای ئه‌و که‌سانه بوو که‌وا پشتگریری داواکاری باوکی جاستینی مردوویان ده‌کرد.
به‌ڵام وه‌ڵامی کۆمپانیای یاهوو که‌لاله‌ین وته‌بێژی کۆمپانیاوه که وتی : دڵی ئیمه‌ش له‌گه‌ڵ خێزانی جاستینده‌گرێ بۆ ئه‌و زه‌ره‌ره گه‌وره‌یه به‌ڵام پابه‌ندبوونی ئێمه له‌و گرێبه‌سته‌ی ئێمه به‌رامبه‌ر هه‌موو که‌سێ که‌وا به‌شداری ده‌کات له‌م خزمه‌گووزاریه‌ی پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی ده‌کات واجبێک ده‌بێ له‌سه‌ر ئێمه که‌وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئیـمێڵه بکه‌ین هه‌روه‌ک په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی،به‌ڵام نابێ هه‌ست و شعوری خێزانه‌که‌ی وامان لێ بکات خۆمان له حه‌قه‌ی که‌هه‌مانه گیڵ بکه‌ین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌وا خێزانه‌که‌ی دڵیان ته‌نگه،زۆرێک شت هه‌ن که‌وا خاوه‌نه‌که‌ی ده‌یه‌وێ له که‌سانی دیکه‌ی بشارێته‌وه هه‌تاکو نزیکترین که‌سیش بێت له خاوه‌نه‌که‌ی له‌وانه‌یه حه‌زبکات که‌وا ئه‌وشتانه به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی بشارێته‌وه له‌خێزانه‌که‌ی،مومکینه ئیمێڵی جاستینهه‌ندێک شت له‌خۆبگرێ له‌وانه‌یه ناوی جاستینبزڕێنی و قسه‌ی خراپی له‌سه‌ر بکرێ له‌لایه‌ن خێزانه‌که‌یه‌وه گۆشه نیگای پڕخۆشه‌ویستی خێزانه‌که‌ی بگۆڕێ بۆگۆشه‌نیگایه‌کی دیه‌ک واته ئه‌گه‌ر جاستین زیندوو بوایه له‌وانه‌یه نه‌یویستبایه ئه‌و شتانه‌ی له‌نێو ئیمێله‌که‌یه‌تی پێی بزانرێت له‌لایه‌ن خێزانه‌که‌یه‌وه بۆئه‌وه پارێزگاری له‌و وێنه چاکه‌ی خۆی بکات له‌لایه‌ن خێزانه‌که‌یه‌وه.
یاهوو پێداگیری کرد له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی خۆی و داوایشی له خێزانی جاستینکرد که‌وا بڕۆنه لای قه‌زا ئه‌گه‌ر ویسیتان ئیمیڵی کوڕه‌که‌یان بزانن و تماشای ناوی بکه‌ن،ئه‌کاونتی ئیمێڵی ئه‌لیکتڕۆنی شتێک نیه جگه له‌گرێبه‌ستێک بۆ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگووزاری و ئه‌و گرێبه‌سته‌ش گرێبه‌ستی نێوان خۆیی و کۆمپانایی پێشکه‌شکه‌ره بۆ پێشکه‌شکردنی ئه‌و خزمه‌تگووزاریه و که‌ڵکی لێوه‌ربگرێ،به‌ڵام ناتوانی ئه‌م گرێبه‌سته به مووڵکی تایبه‌تی دابنرێ ئه‌گه‌ر هیچ به‌ندێک نه‌بووبێ له‌و گرێبه‌سته‌ی که‌وا هه‌ردوولا مۆریان کردووه،به‌ڵام کێشه‌که لێره‌یه که‌وای له گرێبه‌ستی کۆمپانیای یاهوودا هاتووه هه‌ر ئه‌کاونتێک بۆئه‌وکه‌سه ناگه‌ڕێته‌وه که‌نه‌یتوانی بچێته‌وه ناوی له‌حاڵه‌تێک ئه‌گه‌ر نه‌وه‌د رۆژ نه‌یکرده‌وه بۆیه‌ش له‌م کاتانه هێچ بۆشاییه‌ک بۆ خێزانیجاستین نه‌ماوه تاکوو بتوانی له‌کڕێگای حوکمی قه‌زاییه‌وه یاهوو ناچاربکات حه‌قی خێزانی جاستینبدات تاکوو چاو به‌ئیمێڵی کوڕه کوچکردووه‌که‌یان بخشێنن و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بزانن. خێزانی جاستینپه‌نایا برده به پارێزه‌رێک و داوایه‌کی قه‌زاییان له‌سه‌ر تۆمارکرد تاکوو بتوانن بگه‌ن به‌هه‌موو نامه نێردراو و وه‌رگیراوی کوڕه‌که‌یان له‌نێو ئیمه‌یڵی کوڕه‌کاین به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی داوایان کرد که‌وا یاهوو ناچاربکرێ بڕوات پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی جاستینڕاگرێ له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌د رۆژه‌که تێپه‌ڕێ تازه که‌س ناتوانێ داوای ئه‌و به‌شه بکاته‌وه چوونکی له‌گرێبه‌ستی یاهوودا هاتووه له‌م ڕوانگه‌یه‌وه سه‌رکه‌وتوو بن خێزانی جاستینتوانیان حوکمی سه‌ره‌تایی دیاریکراو به‌ده‌ست بێنن تاکوو حوکمی کۆتایی ده‌رده‌چێ. حوکمی قه‌زایی به‌هێچ شێوه‌یه‌ک ئاسان نه‌بوو چوونکی ئه‌م سکاڵا تۆمارکردنی جیاوازه له‌هه‌موو سکاڵاتۆمارکردنه‌کانی دیکه،چوونکی له قانوون و یاساکانیاندا به‌ندێکی وای تێدا نیه باسی موڵک وموڵکداری ته‌کنه‌لژۆیبکات که‌و ماوه چه‌ند ساڵێکه شه‌پۆڵی ته‌کنه‌لۆژیا ئه‌و شتانه‌ی درووست کردووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه ئه‌وان ده‌بوایه په‌نابه‌رنه به‌ر به‌نده‌کانی که تایبه‌ت به موڵک و موڵکی تایبه‌تی که‌سه‌کان،به‌ڵام کێشه‌که له‌سه‌ر دادگادا ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌وه بکات که‌وا ده‌بێ چؤن لاسه‌نگه‌یه‌کی درووست بدۆزێته‌وه له‌نێوان تایبه‌تێیی تاکه‌کان وو له‌نێوان حه‌زه‌کانی خیزانی مردووه‌که له‌سه‌ر موڵکه‌کانی کوڕه مردووه‌که‌یان به‌شێوه‌یه‌کی تریش پارێزگاری له تایبه‌تێیتی شتێکی زۆر گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن کۆمپانایکانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و دووباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌ستگرتنیان به‌و سیاسه‌ته‌وه تاکو زۆرترین مێوان بۆلای خۆیان راکێشن، باوکی جاستینرای گه‌یاند که‌وا پێشمردنی کوڕه‌که‌ی خۆی له‌گه‌ڵ جاستینیــی کوڕی ڕێکه‌وتبوون دامه‌زراندنی شتێک هه‌موو یادگاری و به‌سه‌رهات وخۆشی و ناخۆشیه‌کانی بۆبنوسێنته‌وه تاكو وه‌ک دیکۆمێنتێک بمێنێ بۆ نه‌وه‌ی داهاتو،بۆیه ئه‌و په‌یوه‌ندیی جاستینله‌گه‌ڵ باوکی و خێزانه‌که‌یی و هاوڕێیکانی له‌ڕێگای کۆمپانیاییاهوودا به‌ناردنی نامه و وێنه و نووسینه‌وه‌ی یادگاریه‌کان به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌م پڕۆژه‌ی باوکی پڕده‌کرده‌وه و به‌خواستی کوڕه‌که‌یشان بووه که‌و دوایی ته‌واوبوونی نووسیه‌نه‌وه ئه‌و شتانه‌ی بڵاوبکرێته‌وه و ڕێییشی به‌دایک و باوکی دابوو
تاکوو بتوانن بچنه نێو ئیمێڵه تایبه‌تیه‌که‌وه به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نێ به‌قسه نین به‌ڵکو باوکی جاستنئه‌م قسانه‌ی سه‌لماند به‌و ئیمێڵه‌ی که‌وا کوڕه‌که‌یان باسی ئه‌و شتانه‌ی تێدا کردبووه و بۆیانی ناردبوو ئه‌وکاته‌ی خۆی له ئێراق بووبوو،به‌پشت به‌ستن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی باوکی جاستین دادگا ڕایگه‌یاند که‌وا هه‌رچه‌نده گرێبه‌ست له‌نێوان جاستین ویاهووداهه‌بووه که‌وا داواکراوه کۆمپانیا پارێزگاری له‌هه‌موو تایبه‌تیه‌کانی جاستین بکات به‌ڵام ئیراده‌ی جاستنی به‌ڕێگه‌پێدانی باوکی تاکوو بتوانی چاو به‌ئیمێڵ ونامه و نووسینه‌وه‌کانیدا بخشێنی و که‌به‌ڵگه‌که بریتیه له‌و نامه‌ی که جاستینبۆ باوکی ناردبووی ئه‌م که‌واته باوکی جاستین بۆی هه‌یه بتوانێ ببێت به‌خاوه‌ی ئه‌و ئیمێڵه‌ی جاستینی کوڕی بۆیه دادگا بڕیاری دا که‌وا ئه‌و حه‌قه بدرێت به‌خێزانی جاستین''تاکو بتوانن ببن به‌خاوه‌نی ئیمێله‌که‌ی جاستنی
مردوو و بتوانن چاو له‌هه‌موو وێنه‌و نامه و یادگاری و نووسینه‌وه‌کانی بکه‌ن. کۆمپانیای یاهوو بڕیاری دادگاری ڕه‌تنه‌کرده‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێچ و په‌نای بۆ بڕیاره‌که درووست نه‌کرد،به‌ڵام ڕای گه‌یاند که‌وا یاهوو دوژمنی خانه‌واده‌ی جاستین نین وبه‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان زۆرێک
به‌سۆزن له‌گه‌ڵیان و حه‌ز ده‌که‌م داواکاریه‌کانیان جێبه‌جێبکه‌ن به‌ڵام ئه‌و کۆمپانیای یاهوو ڕاشی گه‌یاند که‌وا ئێمه له‌سه‌رمان پارێزگاری له‌و گرێبه‌سته بکات که‌کاتی خۆی له‌نێوان یاهوو و جاستینــدا مۆرکرابوو،کۆمپانیای یاهوو بڕیاره‌که‌ی جێبه‌جێکرد و سێدیه‌کیان دایه باوکی جاستنکه‌وا هه‌موو ناوه‌ڕۆکی ئیمێڵه‌کانی جاستنی له‌خۆگرتبوو هه‌ر له نامه وه‌گیراوه‌کان و نێردراوه‌کان و وێنه‌و یادیاگاری و
نووسینه‌وه‌کانی. ئه‌نجامه‌که‌ی:
کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت ئێساکه به‌شێکی زۆر گه‌وره‌یان له‌ژیانی هه‌موو به‌کارهێنه‌راندا داگیرکردووه ده‌توانم بڵێم بۆته تاکه ڕێگایه‌کی زۆر ئاسان بۆ په‌یوندی گرتن له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان له‌ژووره چکۆڵه‌که‌ی خۆته‌وه،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌دیارکه‌وتنی ئه‌و بۆشاییه زۆره‌ی که‌له‌لایه‌ن کۆمپانیاکانه‌وه وه‌ک خزمه‌ت بۆ به‌کارهێنه‌ره‌کانیان دابینیان کردوون وه‌ی لێهاتووه که‌وا به‌کارهێنه‌ره‌کان په‌ناببه‌نه به‌ر خه‌زنکردن و
هه‌ڵگرتنی هه‌موو وێنه‌و و نامه‌کانیان و یادگاریه‌کانیان ودیکۆمێنته‌کانیان ئه‌مانه‌ش هه‌موو له‌ڕێگای پۆستی ئه‌لیکتڕنۆنیه‌وه‌ئیمێڵــه‌وه،بۆ نموونه پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی Google mail بۆ به‌کارهێنه‌ره‌کانی بۆشایه‌ک به‌قه‌باره‌ی 2 گێگابایت دابین ده‌کات وله په‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی له Gmail ـدا ده‌بینی که‌وا نووسراوه هیچ شتێک مه‌سڕه‌وه و فڕێ مه‌ده له‌گه‌ڵ بۆشایی 2000 مێگابایت بۆ هه‌ڵگرتن هیچ پێویستت به‌سڕینه‌وه و فڕیدان نابێت،به‌ڵام کۆمپانای یاهوو له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا هه‌ڵسا به‌پێشکه‌شکردنی 1 گێگا بایت به‌خۆڕایی و 2گێگا بایت بۆ ئه‌وانی به‌پاره به‌شداری ده‌که‌ن،من خۆم وه‌ک یه‌کێک له‌به‌شداربووه‌کانی گۆگڵ مه‌یڵ پارێزگاریم له‌گه‌وره‌ترین ژماره‌ی نامه نێردراوه و وه‌رگیراوه‌کانم کردووه که‌له‌نێوان خۆم و هاوڕیکانم ڕوویانداوه بێ ئه‌وه‌ی پێویستم به‌وه هه‌بێ هه‌ریه‌کی نوسخه‌یه‌کی له‌سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که‌م هه‌ڵگرم، بۆیه پیویسته له‌سه‌ر هه‌موومان بیرله‌و هه‌موو نامه و وێنه‌و یادگاری و نووسینه‌وانه‌مان بکه‌یه‌نه‌وه بڵێن له‌داهاتووه‌دا خوانه‌خواسته له‌کاتی مردنمان یاخوود له‌کاتی تووشبوونمان به‌نه‌خۆشی یان هه‌ر به‌ربه‌ستێکی دیکه چی‌یان به‌سه‌ربێ!؟خۆ هیچ که‌سێ ناتوانی ببێت به‌خاوه‌ی ئیمێڵی که‌سێکی دیکه ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه خۆی به نوسراوێک ئه‌وشتانه‌ی ڕوون نه‌کردبێته‌وه یاخود ووشه‌ینهێنیه‌که‌ی لای که‌سێك دانه‌نابێ چوونکی کۆمپانیاکان سورن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردن و دابینکردنی به‌هێزترین پارێزگاریکردن له ئیمێڵه تایبه‌تیه‌کانایان،بۆیه وه‌سیه‌تکردنیش پۆستی ئه‌لیکتڕنۆنی و ئیمێڵه‌کانیشمان ناگرێته‌وه تاکوو بێنه خانه‌ی مووڵداری تایبه‌تیمانه‌وه تاکوو دوا ڕۆژ بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وکه‌سه‌ی که‌خۆمان مه‌به‌ستمان! کۆمپانیا پێشکه‌شکه‌ری خزمه‌گووزاریه‌که خۆی تاک لایه‌نانه بڕیار له‌و موڵکه ئه‌لیکتڕۆنیه‌ت ده‌دات که چی لێبکات و جێ به‌سه‌ربێنێ هیوادارم توانیبێتم شتێکم لا ڕوونکردبنه‌وه و شتێکیشم به‌خایڵداهێنابن.
سه‌رچاوه‌ی چیرۆکه‌که بریتیه له‌زۆرێک له‌سه‌ر چاوه‌ی ئینته‌رنێتی.له‌گه‌ڵ باوه‌شێ خۆشه‌وستی له‌لایه‌ن خاوه‌ن ماڵ.
ئه‌و جه‌نگه زۆرێک گه‌رمه به‌ڕاده‌یه‌ک وای لێهات ئێسا هه‌موومان ئازادی و هیواو وئاره‌زوو وحه‌زه‌کانمان له‌سه‌ر بڵاگ بنووسین و هه‌موومان بگه‌ڕێنن چۆن ئه‌م شته عه‌جیبه تایبه‌ت به‌خۆمان دابمه‌زرێنین و به‌ڕێوه‌یشی ببه‌ین تاکوو ئه‌وه‌ی خۆمان حه‌زمان لێی‌بوو تیایدا بنووسین جا هه‌رچشتێک بێ،هه‌رهه‌موومیشمان بیرده‌که‌نه‌وه که‌له‌وانه‌یه بڵێین تازه ئه‌م ده‌رگایه‌مان بۆکرایه‌وه تازه هه‌موو کێشه‌کانی خۆمان و کێشه‌کانی کوردـیشـمان بۆ چاره‌ده‌بێ. ئه‌م خوێندنه‌وه‌ی ئێمه بۆ بڵاگ و بڵاگ سازکردن و نووسین و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و جه‌ماوه‌ریه‌ی به‌رده‌می ده‌رگاری ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه وای لێکردوومه بڵێم ئایا نه‌خۆشیه‌ک نیه ئێمه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنین؟ چوونکی زۆربه‌ی هه‌ره زۆرمان رۆژانه کاتێكمان ته‌رخان کردووه بۆچوونه نێو ئینته‌رنێت ئینجا له‌وێوه بچین بڵاگ بنووسن و نوێی بکه‌ینه‌وه به‌و شتانه‌ی که‌خۆمان به‌بیرمان دادێ جا مهیم نین چین! من له‌لایه‌ن خۆمه‌وه له‌وانه‌یه له‌دوو گۆشه‌وه بڕوانه مه‌سه‌له‌ی بڵاگ:
::یه‌که‌میان ئه‌م ته‌نکه‌لۆژیایه نوێیه به‌نێوی بڵاگ وای کرد که‌وا تیم و ده‌سته و پۆل له‌نێو ئینه‌ته‌رنێتدا نه‌مێنێ واته پێشتر مومکینه به‌چه‌ند که‌سانێک وێبگه‌یه‌کیان به‌ڕێوه ده‌برد به‌ڵام ئه‌م ته‌کنه‌لۆژیایه هه‌موو شتانه‌ی سڕیه‌وه وای کرد هه‌رکه‌سێ پشت ببه‌ستێ به‌توانای خۆی و ده‌ربڕینه‌کانی و ئه‌وشتانه‌ی که‌پێشتر به‌چه‌ند که‌سێك داده‌ڕێژران ئیسا به‌هۆی بڵاگه‌که‌وه هه‌رتاکه و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ستی کردووه به‌داڕێشتنی که‌من ئه‌م شته‌م زۆیش پێ‌باش نیه چوونکی دایمه‌ن دوو ئه‌قڵ چاتره له یه‌کان.
::دووومیان ناوه‌ڕۆکی بڵاگی تاکه‌که‌سان چیه؟ سوودی چیه؟ به‌ڕای من ناوه‌ڕۆکی بڵگاکانیان زۆر نزیکه له جۆرێک له چاتتکردن که‌خاوه‌نه‌که‌ی بڵاگه‌که‌ی پێ ده‌نووسێت و نوێێ ده‌کاته‌وه هیچ کاتێ ناوه‌ڕۆکێکی به‌هیزی نابێت که بنیچنه‌که‌ی پڕبێ له زانست و زانیاری ئه‌مه‌ش هه‌مووی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌که‌م بووچون که‌نووسیومه. من ده‌ڵێم زۆربه‌ی زۆری بڵاگه‌کانمان بریتین له هیچ نامه spam یانیش بۆ بڵاگ بڵێێن Trash content که‌هه‌موومان ئه‌زانین ئه‌م جۆره هیچ نامانه جگه له‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که‌هیچ نامه ده‌نووسێ مومکینه بگیرێ و سزا بدرێ دواییش بۆ نێو سه‌به‌ته‌ی زبڵدانن وانیه؟
ناوه‌ڕۆکی بڵاگه‌کانی ئه‌مڕۆ هه‌مووی له‌سه‌ر خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌یه‌تی ئه‌مڕۆ گه‌شتێکی کرد بۆ یه‌کێ له هاوینه‌هه‌واره‌کانی له‌ڕێگادا چی بینی و چیکرد وچی خوارد و چۆن پێده‌که‌نی کاتژمێر ئه‌وه‌نه له‌فلان شوێن بو دوایی کاتژمێر ئه‌وه‌نه چووه‌وه بۆ فڵان شوێن...هتد
ئایا ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه که‌وا بچینه نێو بڵاگی یه‌کێک سیره‌ی ژیانی خاوه‌ن بڵاگه‌که بخوێنینه‌وه و دوایش کۆمینتی بۆ بنووسین!؟ سه‌ردانه‌که‌یشمان چه‌ندباره بکه‌یه‌نه!؟
ئه‌و شتانه‌ی که‌له‌لای من هیچ گرنگیه‌ک هیچ زانیاریه‌که‌ت پێ نه‌به‌خشن به‌ڕای من بۆ نێو سه‌به‌ته‌ی زبڵدانی هه‌ڵده‌یی و به‌س چیدیکه نا،لێره‌وه ده‌مه‌وێ بڵێم که‌وا بڵاگی ئێستا هیچ نین جگه له مینبه‌رێک بۆ زۆرێک له خه‌ڵکی که هیچ خاوه‌نی رۆشنبری و زانست و زانیاری به‌سوود نین، ته‌نێ وه‌ک ده‌فته‌رێک بێ بۆ یادگاریه‌کانمان.له‌گه‌ڵ باوه‌شێ ڕێزم بۆ هه‌موو بڵاگ نووسه کورده‌کانی خۆمان
ماوه‌یه‌کی باشه حه‌ز ئه‌که‌م بڵاگێک بۆخۆم سازبکه‌م، سه‌رنجه‌کانی خۆمی تێدا بنووسم یان ئه‌و شتانه‌ی ئه‌مه‌وێ تێێدا ده‌ریان ببڕم به‌ڵام نه‌بوونی کات له‌هه‌موو شتێکت ده‌کات، ئێستاش وادیاره بۆم هه‌ڵکه‌وتووه بۆیه کورد بڵاگیڕیش شوێنێکی باش بوو ده‌ست خۆشی له کاکه سه‌لاحوهاوڕێکانی دیکه‌ش ده‌که‌م بۆ ماندووبوونیان لێره کارئاسانیان بۆ زۆرێکی وه‌ک من کردووه، هیوادارم بتوانم لێره چشتان بنووسم.
